به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركوك كرێكارێك له كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی ئۆتۆمبیلێك خۆی پیا ده‌كێشێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیان لهدهستدهدهت.
"شێرزاد مه‌جید ساڵح" له دایكبووی ساڵی 1986ی شاری كه‌ركوك و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕووناكی، به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك بازگه‌ی یه‌كی حوزه‌یران ئۆتۆمبیلێك به خێراییه‌كی زۆر خۆی پیا كێشا و به‌هۆیه‌وه ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی و خوێنبه‌ربوونێكی ناوه‌كی زۆره‌وه نه‌توانرا گیانی ده‌رباز بكرێت.
دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی توێكاری گوازرایه‌وه بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.