به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بڕیاره تا 20 ى 10 ى 2018 ،حكومه‌تى عێراق بڕی 317 ملیار دینار كه‌تایبه‌ته به‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ى كوردستان بكات
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌واوى شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه و سبه‌ى دووشه‌ممه مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ت و لیواكان و یه‌كه‌ى 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت بۆ ڕۆژى دواتر مووچه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند له‌داهاتی ناوخۆ و ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌سته وه‌زاره‌تى دارایی له‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ی مانگی 7 به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بڕه پاره‌ی به‌غدا مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.