Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:53

به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ به‌ساڵاچووێک کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

له‌ قه‌زای كه‌لار
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ شه‌مه‌ هاوڵاتیه‌كی به‌ساڵاچوو هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار كه‌به‌هۆی خنكانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دابوو.

ڕاشیگه‌یاند:  به‌وته‌ی كه‌سووكاری ئه‌و هاوڵاتیه‌ ناوی (عه‌لی فارس عه‌لی ) له‌دایكبووی 1955دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره‌ و به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه‌ ناوبراو خۆی هه‌ڵواسیوه‌وگیانی له‌ده‌ستداوه‌ . پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه‌و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردوه‌ له‌سه‌رچۆنێتی و هۆكاری ڕوداوه‌كه‌..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.