كچه لاوی مه‌قامبێژی رۆژهه‌ڵاتی خاتوو ( گولو مرادۆفا)، ئه‌م خاتوونه لاوه ساڵی 1990وه‌ك یه‌كه‌م منداڵی خێزانه‌كه‌ی له شاری باكۆ له دایك بووه .
پاش ئه‌وه‌ی به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی و حه‌زی موزیكی لێ دیار كه‌وت، ساڵی 1996 خرایه قوتابخانه‌ی 288 ی تایبه‌ت به فێربوونی مه‌قامه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان، له خوێندنی مه‌قاماتدا له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای گه‌وره (سابیر عهبدولایفا) پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا .
ساڵی 1999 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی موزیكی ژماره 9ی به پله‌ی یه‌كه‌م ته‌واو كرد و بڕوانامه‌ی شه‌ره‌فی مه‌قامبێژی پێ به‌خشرا ، ساڵی 2008 كۆلێژی (عه‌ساف زه‌ینه‌لی موزیكی) ته‌واو كرد و له چه‌ندین پێشبڕكێی مه‌قامه رۆژهه‌ڵاتیه‌كاندا توانی پله‌ی به‌رز به‌ده‌ست بێنێت .
خاتوو (گولو مرادۆف) له ئێستا وه‌ك مامۆستایه‌كی مه‌قام له وڵاته‌كه‌یدا ناوده‌برێت و توانی له‌و ته‌مه‌نه كورته‌یدا ببێته یه‌كێك له مه‌قامبێژه دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و له وڵاتانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌غریب و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاو میسر و ئیران و چه‌ندین وڵاتی تر كۆنسێرتی تایبه‌ت به خۆی ئه‌نجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.