دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عێراقی " كازم ساهیر " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتی بوو له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " صباح الخیر _ رۆژ باش " بڵاوكرده‌وه ، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا پێشوازییه‌كی زۆری لێكراو به یه‌كێك له كاره جوانه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ژماركرا .
ئه‌م گۆرانیبێژه دوێنی نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی " صباح الخیر " بڵاوكرده‌وه ،وه‌ك زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی له لایه‌ن شاعیری ناسراوی عێراقی " كه‌ریم عێراقی " نووسراوه ، ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ش " ته‌لال " دایناوه و " فازل " فالح " یش دابه‌شكردنی گۆرانییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه .
كازم ساهیر یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب وعێراقیی له جیهانیشدا ناوبانگێكی ئێجگار زۆری هه‌یه ، به‌هۆی ئه‌لبوومی " فی مدرسه الحب " كه ساڵی 1996 بڵاوی كرده‌وه، پانتایی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فراوان بوو ، به پێی لیژنه‌یه‌كی تۆڕی " بی بی سی " ی به‌ریتانی ، گۆرانیی " انا و لیلی " ش به شه‌شه‌م گۆرانیی مێژووی وڵاتان دانراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.