بەرپرسێکی کاروباری ئێزیدییەکانی ئاشکرای دەکات، تائێستاش چارەنووسی زیاتر لە (1000) ژن و کچی ئێزیدی نادیارە.
دوابەدوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لەلایەن نادیە موڕاد، كچە ڕزگاربووی ئێزدی دەستی داعش، ئەنجومەنی ناوەندی ئێزدیەكان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەزار ژن و كچی ئێزدی لای داعش دەستبەسەرن.
ئارفان ئۆرتاك، سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی ئێزدیەكان لە ئەڵمانیا لە لێدوانێكی، كە ڕۆژنامەی (هێلبرۆنر ستیمی) بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، تا ئێستا نزیكەی هەزار كچ و ژنی ئێزدی لەلای ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش دەستبەسەرن و ڕووبەڕووی دوورخستنەوە و دەستدریزی بوونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، كە نادیە شایەنی لەو خەڵاتە زیاتریشە، چونكە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەردەوام گەشتی كردووە بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی بەسەر ئێزدیەكان هاتووە.
رایگەیاند: زۆربەی ئەو ژنانە روبەڕوی دەستدرێژیی و ئەنجامدانی تاوان بەرامبەریان بونەتەوە.
نادیە موڕاد، كە لەسەر دەستی چەكدارانی داعش لە ساڵی 2014 ڕفێنرا و دەستدرێژی كرایە سەر و دواتر بە هاوكاری چەند كەسێك دوای سێ مانگ توانی هەڵبێت، دوێنێ هەینی ئەکادیمیای مەلەکی سویدیی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی (2018) بەهاوبەشی بەخشیە نادیە موراد و دێنیس مۆکۆیچی پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان لە وڵاتی کۆنگۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.