له‌په‌یامێكدا ئه‌دهه‌م بارزانى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەر،ماوەی مانگێکە لە دەرەوەی وڵاتم،سوپاس بۆ خودا‌و هەوڵی پزیشکە دڵسۆزەکان ئێستا تەندروستیم زۆر باشە، لە چەند ڕۆژی داهاتووش دەگەڕێمەوە کوردسان، لێرەوە بە گەرمی سوپاس و پێ‌زانین ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم کە بەردەوام لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسیوم،هاوکات دەمەوێت سوپاسی سەرکردایەتی پارتی و ئەندام و لایەنگران و بەرپرسانی ئیداری و سیاسی و سەرجەم و هەڤاڵانم بکەم کە لەماوەی مانەوەم لە دەرەوە دڵسۆزی خۆیان نواندوە.
به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ڕێژه‌ى زۆره‌ىپارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ستی هێنا ئه‌دهه‌م بارزانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی لەڕێگەی بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی زۆری دەنگەکان دڵخۆشی کردم،هیودارم هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەست لەناو دەست پێکەوە کاربکەن بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.