Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:13

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ و 6 ى ئۆکتۆبه‌ر په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه‌

تایبه‌ت به‌ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%

له‌په‌یامێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، مامۆستایان میکانیزمى گەشەسەندنى هەموو کۆمەڵگەیەکن ، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ٦/١٠، ڕۆژى جیهانى مامۆستایانە، توێژێک کە هۆکارى گەشەسەندنى کۆمەڵگە و خوێندەواربوونى تاکەکانى هەموو گەلێکن.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەم چەند ساڵەى ڕابردوودا، هەرێمى کوردستان بە دۆخێکى ئابووریى قورسدا تێپەڕی و قەیرانى دارایی کاریگەرى لەسەر توێژى مامۆستایان لە هەموو چین و توێژەکانى دیکە زیاتر بوو، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە و بە هۆى بەرپرسیاریەتى ئەم توێژە بەرامبەر کۆمەڵگە نەهێڵدرا دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێت و پڕۆسەى خوێندن پەکى بکەوێت. مامۆستاکانمان هەروەک پێشمەرگەکان کە بەرگرییان لە سنوورەکان کرد بەرامبەر بە هێرشى سەربازى داعش، مامۆستاکانیشمان لە ناوخۆدا بە فێرکردن نەیانهێشت بیرى نائینسانى ئەم گرووپە، هزرى تاکى کوردى داگیر بکات.

له‌كۆتادا وەزارەتى پەروەردە ڕایده‌گه‌ێنێت ،  بە ئەرکى خۆمان  دەزانین هاوکار و داکۆکیکارى مامۆستایان بێت بۆ ئەوەى ئاستى زانستییان بەرزتر و بارى گوزەرانیان باشتر بێت ، پیرۆز بێت ڕۆژى جیهانى مامۆستایان

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.