Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:25

مووچه‌ى مانگى 7 ى ئه‌م شوێنانه‌ ڕاگه‌یاندرا

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ 7 ى 10 ى 2018  ده‌ستپێكى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 7 ده‌بێت .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ مووچه‌ى دیوانى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بۆ ڕۆژى دواتر  مووچەی لیواکان، یه‌كه‌ى 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت .


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند  بۆ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ و دواتر خوێندنى باڵا دابه‌ش ده‌كرێت .


ڕاشیگه‌یاند به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ مووچه‌ ، له‌ڕۆژانى دواتر مووچه‌ى ته‌واو شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.