ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: هێزێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیان له كوژرانی به‌رێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی بابل ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز گوتی: به پێی به‌دواداچوون و زانیاری ووردی هه‌واڵگری توانراوه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له كوژرانی سه‌فا دلێمی، به‌رێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی بابل ده‌ستگیر بكرێت .
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ده‌ستگیركراوه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی ئه‌منی كراوه.
له 22ی حوزه‌یرانی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده سه‌ر عه‌قید سه‌فا حه‌سه‌ن دلێمی و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوشتییان.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.