Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:46

له‌کۆیه‌ پیاوێک خۆى و ژنه‌که‌ى کوشت

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كۆیه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ،  پیاوێك ژنه‌كه‌ى خۆی ده‌كوژێت و دواتر خۆشى كوشتوه‌ 


 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ڕووداوه‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌كى ئازادی كۆیه‌ ڕوویداوه‌ ، هێزه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ وپۆلیس  لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات .

 پۆلیسی كۆیه‌  ڕاشیده‌گه‌ێنێت پیاوه‌كه‌ ناوی (ت، ر، ح) ه‌و له‌دایكبووی ساڵی 1972 ه‌، ژنه‌كه‌شی ناوی (ش، ف، م) ه‌و له‌دایكبووی ساڵی 1978 ه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.