Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:09

سکرتێری گشتى UN: نادیە موراد دەنگی ئازارێکی دەرنەبڕاوی لە عێراقەوە گەیاندە جیهان

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی له‌ نادیە موراد ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە نادیە موراد و دێنیس ماکوێگا دەکات بە بۆنەی وه‌رگرتنى خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی له‌ سالى 2018. 

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، لە نیویۆرک رایگەیاند، نادیە موراد دەنگی ئازارێکی دەرنەبڕدراوی لە عێراقەوە گەیاندە جیهان، ئەوەش کاتێک رێکخراوی داعش هێرشیکردە سەر ئێزدییەکان. 

سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی" نادیە موراد قوربانییەکی تووندوتیژی سێکسی بوو و کاریشیکردووە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ ئەو کەسانەی کە تاوانەکانیان ئەنجامداوە. 

وتیشى" پاڵپشتی بەهێزی نادیە موراد کاریگەری لە سەر خەڵک لە سەرانسەری جیهان هەبوو و یارمەتیدەریش بوو لە دامەزراندنی لێکۆڵینەوەیەکی گرنگی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری تاوانە تۆقێنەرەکان کە دژی ئەو و چەندین دیکەش ئەنجامدران". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.