یان کوبیش نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵى ئاشتی و دهڵێت" ئازایەتی ئەو و خۆڕاگری ئێزیدییەکان و عیراقییەکان یارمەتیدەربوون بۆ بەزاندنی داعشی تیرۆرست."
بهپێى بهیاننامهیهكى یونامى، کوبیش دهڵێت" نادیه ئەو خەڵاتەی بەنوێنەرایەتی هەموو ئێزیدییان و عیراقییان وەردەگرێت کە بوونەتە قوربانی و ئازاریان بەدەست کۆمەڵکوژی وەحشیگەرانەی ئایدۆلۆژیای داعشی تیرۆرستەوە چەشتووە."
ههروهها نوسیویهتى" نادیە موراد ئازایەتی و خۆڕاگری بەرامبەر ئازاردەران و دەستدرێژیکەران نیشانداوە. بە هەمان ئەو ئازایەتی و خۆڕاگرییەشەوە دوای رزگاربوونی لە دەست جەلادەکان توانی بە ئاشکرا ئەو نەهامەتییانە لە بەردەم هەموو جیهان بگێڕێتەوە و پشتگیری بۆ لەناوبردنی داعش بەدەستبهێنێت."
وتیشى " خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتی بۆ نادیە موراد ، شەرەفێکە و خەڵاتێکی گەورەیە نەک تەنها بۆ قوربانیانی کارەساتەکانی داعش لە کۆمەڵگەی ئێزیدی بەڵکو بۆ هەموو قوربانییانی توندوتیژی سێکسی لە جەنگدا و لە عیراق و لە سەرتاسەری جیهاندا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.