Erbil 7°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:56

نادیا موراد و دێنیس ماکویگی براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بناسه‌

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان بۆ ساڵی 2018 پێبەخشرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، نادیا موراد کچە چالاکوانی ئێزدی و دێنیس ماکویگ، پزیشکی کۆنگۆیی، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان بۆ ساڵی 2018 پێبەخشرا .

نادیا موراد، لە دایکبووی ساڵی 1993یه‌و خەڵکی گوندی کۆجۆیه‌ لە سنووری شاری شنگال، کچە چالاکوانێكی ئێزیدیە و دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014، شارۆچكەی شنگال كەوتە دەست رێكخراوی تیرۆریستی داعش 6 برا و دایکی لە هێرشی داعش بۆ گوندەکەیان گوللـەبارانکران، نادیاش وەك زۆر لە كچانی دیكەی ئێزیدی رفێنرا .

لە رێككه‌وتی 14-9-2014 نادیا به‌ هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دەستی داعش رزگاری بوو، دوای رزگاربوونی چاوی بە زۆرێك لە سەرۆك و سەركردە دیارەكانی جیھان كەوت و ناوبراو بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى کرا و لەوێ باروودۆخی ئێزیدییەکان و تاوانەكانی داعشی بۆ جیھان گێڕایەوە.

لە 5ی کانوونی دووەمی 2016 حکوومەتی عێراق نادیای بۆ خەڵاتی نۆبڵ لە ئاشتی هەڵبژارد.

براوەکەی تر، دێنیس ماکویگه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1955 لەدایکبووە و خاوەن نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەخۆیەتی بە ناوی پانزی لە شاری بوکاڤ لە کۆنگۆ، تێیدا چارەسەری ئەو ژنانە دەکات کە لەلایەن چەکدارە یاخییەکانی کۆنگۆوە دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر و ئەشکەنجە دەدرێن.

دێنیس ماکویگ پێشتر چەندین خەڵاتی گرنگی وەرگرتووە، خەڵاتی ئۆڵف پاڵمە، خەڵاتی سوارچاکی فەرەنسا، خەڵاتی ساخارۆف، خەڵاتی نۆبڵی ئەلتەرناتیڤ و خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافەکانی مرۆڤ.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.