وه‌كو دیارییه‌ك بۆ بووك و زاوا كورده‌كان ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " نازدار جزیری " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانیه‌ك له ژێر ناوی " بوكێ " بڵاوده‌كاته‌وه .
گۆرانی بوكێ تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن خودی " نازدار " ئاماده‌كراوه و له شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتن بۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامدراوه و كاری میوزیكی گۆرانییه‌كه له وڵاتی توركیا كراوه ، ئه‌م گۆرانیبێژه وه‌ك دیارییه‌ك گۆرانییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به بووك و زاوا كورده‌كان كردووه .
كلیپی " بووكێ " یەکێکە لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبوومەکەی نازدار، کە سەرجەم کارە ھونەرییەکانی تەواو بووە و بڕیاریشە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بڵاو بکرێتەوە ، ناوبراو چه‌ند به‌شێكی گۆرانییه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا .
نازدار له ساڵی 1987 شاری جزیری له باكووری كوردستان له دایك بووه ، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ھاوسەرگیری کردووە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی)، ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی ، لە ساڵی 2008 لە ھەرێمی کوردستان ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.