لە پێشبڕکییەکانی ساڵی 2018 ی تایبەت بە لەشجوانی ، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان توانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی دووه‌م به ده‌ستبهێنێت .
له هه‌والێكی میدیاكانی شاری مه‌ریوان هاتووه ، وه‌رزشوانێكی گوندی " نێ " ی سەر بە مەریوان به ناوی " لوقمان خالیدی " كه دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه ، لە یارییە جیهانییەکانی تایبەت بە لەشجوانی ناسراو به ( ئارنۆڵد کلاسیک ) کەلە ئیسپانیا بەڕێوە چووە توانیویه‌تی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی دنیا به ده‌ستبهێنێت .
ئه‌م وه‌رزشوانه پێشتر لە یارییە ناوخۆییەکانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا لە بواری لەشجوانیدا خەڵاتی زێڕی مسۆگەر کردووە ، دواتر بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگهێشت کراوە و شانسی بەشداری لە یاری و پێشبڕکێیەکانی ئەورووپای بەدەست هێناوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.