هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامبن له پاڵپشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، وێڕای ئه‌وش هاوكاری و یارمه‌تییه لۆجستیه‌كانی خۆیان دووپاتكرده‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله‌باڵای پێشمه‌رگه، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و هێزی هاوپه‌یمانان كه پێكهاتبوون له جه‌نه‌ڕاڵ رینفۆرت جێگری هێزی هاوپه‌یمانان و عه‌قید دایڤ كیرانزا نوێنه‌ری ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش له هه‌رێمی كوردستان و عه‌قید ئه‌نجیلۆ ئیكاتی فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری مه‌شق و هه‌ماهه‌نگی كوردستان كه‌ی تی سی سی، له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له به‌ره‌و پێشچوونی پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ دوایین میكانیزم و ئالیه‌تی پڕۆسه‌كه كرا، هه‌روه‌ك بڕیاردرا رێگه‌ی چاره‌ی گونجاو پێویست دابنرێ بۆ زووتر و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كانی چاكسازی.
له‌لای خۆیانه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامبن له پاڵپشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، وێڕای ئه‌وش هاوكاری و یارمه‌تییه لۆجستیه‌كانی خۆیان دووپاتكرده‌وه.
هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌سه‌ر خێرا به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و گرنگی و بایه‌خی چاكسازی له به‌دامه‌زراوه‌یكردنی ته‌واوی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت كرده‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.