Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:37

نێچیرڤان بارزانى و هادى ئه‌لعامرى، پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

پرسى دامه‌زراندنى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فیدراڵ خرایه‌ڕوو
کوردستان TV
#7
100%


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌لعامرى جه‌ختى له‌ گرنگیى هاوبه‌شییه‌كى كاراى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور‌ كرده‌وه.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لفه‌تح كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و قۆناغى داهاتووى پرۆسه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى ته‌ندروست بۆ ئێستا و قۆناغى داهاتووى‌ عێراق كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هیواكانى پێكهاته‌كانى عێراق بێت و هه‌موو پێكهاته‌كان خۆیان له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتدا ببینه‌وه‌ و له‌پێناو سه‌قامگیرى و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى سیاسیدا، پارێزگارى له‌ بنه‌ماكانى سازان و هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى بكرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌لعامرى جه‌ختى له‌ گرنگیى هاوبه‌شییه‌كى كاراى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێى ده‌ستوور‌ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوبه‌شیى هه‌رێمى كوردستانى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا به‌ بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كیى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدا له‌ قه‌ڵه‌م دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێزیان به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراقى به‌ پێویست زانى.

هه‌ردوولا پرسى دامه‌زراندنى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فیدرالى عێراقییان خسته‌ به‌ر باس و هاوكارى و پشتگیرییان بۆ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى دووپات كرده‌وه‌ كه‌ بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى عێراق ڕاسپێردراوه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.