Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:42

هاتووچۆ زانیاری نوێى دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل ڕاگه‌یاند

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم  زانیاری نوێ ده‌رباره‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌ێنێت به‌م شێوه‌یه‌ 

1.ئامادەكردنی بەڵگەنامەكان وەك (مەنەفێست ، نوسراوی گومرك ، گرێبەستی كۆمپانیا ، فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ‌ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان, بەڵێن نامە بۆ پێدانی ئەو غرامانە كە لە دوای پێدانی مامەڵەكە ئەكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیەكە.
*مەبەست لێی بەڵێن نامەی پێدان(دفع) كردنی غەرامەی ژمارە كاتییە
2.پشكنینی ئوتومبیلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 

3.چوون بۆ بانك بۆ بڕینی چەكی پارە .

4.كردنی چەكی پارە بە وەصڵ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ .

هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1)تەن زیاتر بوو دەبێت ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت لە گەڵ خۆی بهێنێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.