Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 08:20

سه‌رۆکى لیستى 183: سەرکەوتنی گەورەی پارتی و کوردستان زۆر پیرۆزە

له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان
کوردستان TV
100%


هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكى لیستى 183 ى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، سەرکەوتنی گەورەی پارتی و پرۆسەی هەڵبژاردن بە گەرمی لە سەرۆک مەسعود بارزانی و تێکڕای کادرو ئەندام و لایەنگرو جەماوەری سەربەرزی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ، پیرۆز دەکەم. سەرکەوتنی لیستی ١٨٣ بە دەنگێکی زۆر و شایستە كه‌تائێستا بە پێی ئەنجامە نافەرمیەکان، پارتی 45 كورسی په‌رله‌مانى به‌ده‌ست هێناوه‌ . 


هێمن هه‌ورامی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە ناخی دڵمەوە  سوپاسێکی زۆر بۆ جەماوەری سەربەرزی پارتی لە سەرانسەری کوردستان، کە وەک کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستی پارتی ، متمانەیەکی زۆر گەورەتان پێبەخشیم و لە بەردەم یار و نەیاری پارتیدا سەربەرز و سەرفرازتان کردین. پشتیوان بە خوای گەورە، دواتر وردەکاری ژمارەکانی تێکرای ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاو دەکەینەوە. 

سه‌رۆكى لیستى 183 ى پارتی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دەمەوێت سوپاسێکی زۆرم ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بکەم ، وێڕای هەندێ کەم و کوڕی ، سەرکەوتووانە و پیشەییانە کارەکانیان بەڕێوە برد. سوپاسێکی زۆر زۆر بۆ ئازیزانی وڵات، هێزە ئەمنیەکان، کە ئارامی و سەقامگیری پرۆسەکەیان پاراست. سوپاسی زۆر بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیە بەڕێزەکان کە بەشداری هەلبژاردن بوون و پێکەوە ، سەرکەوتنی کوردستانمان تۆمار کرد و ئیرادەی گەلەکەمان سەرخست.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.