ڕۆژى چوارشه‌ممه 2018/10/3 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌كرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوون:
1- كردنه‌وه‌ى خولێكى تایبه‌ت بۆ پزیشك و چاره‌سه‌ركه‌رانى تیپه‌كانى ئاستی پێشكه‌وتووانی یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و فوتساڵى كچانى كوردستان، لە هەولێر به سه‌رپه‌رشتى دكتۆر (ماجید هیلال)، به‌شدارییكردنى پزیشكى یانه‌كان ئیجبارییه، لە کات و ساتی خۆی یانەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
2- یاریزانانى یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ى یانه‌كانى خۆیان، كه له وه‌رزى 2017/2018 یارییان بۆ یانه‌یه‌كى دیكه كردووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانانه‌ى مافى ده‌ستبه‌رداربوونیان له یه‌كێتییه‌كه‌مان هه‌یه، به گوێره‌ى ئه‌م ده‌ستبه‌رداربوونه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
3- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى خولى نایابى كوردستان، لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) تا رۆژى دووشه‌ممه 2018/10/8 پێشكه‌ش به لێژنه‌ى پێشبركێكان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌رى دواكه‌وتن له‌م رێكه‌وته‌ى سه‌ره‌وه، به بڕى 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
4- پێویسته له‌سه‌ر یانه‌ى برایه‌تى له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى لیستى ناوى یاریزانان، به نووسراوى فه‌رمى داواى لێبوردن له یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكات.
5- به هۆى ئه‌وه‌ى یاریزانانى له دایكبووى 1999 ده‌توانن له خولى لاوانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019 یارى بكه‌ن، بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یارییكردنى یه‌ك یاریزانى له دایكبووى 1999 له تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌كان، به‌ڵام یاریزانانى له دایكبووى 1999 ئازادن ئه‌گه‌ر له تیپى پێشكه‌وتووان بۆ یانه‌کەی خۆی یارى بكات.
6- یاریزانانى ناوچه جێ ناكۆكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به پێی ماده‌ى 140 ـى ده‌ستوورى عێراقى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كه به روونى ناوى سه‌رجه‌م شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى تێدایه.
7- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تیپه جیاوازه‌كانى یانه‌كانى كوردستان, كه به‌شدارن له چالاكییه‌كانى وه‌رزى 2018/2019 ـى یه‌كێتییه‌كه‌مان، له‌سه‌ر درێسى یاریزانان به دیارییكراوى له‌سه‌ر قۆڵى راستى درێسه‌كه، لۆگۆى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لێدرابێت و ژماره‌ى درێسى یاریزانانیش روون و دیار بێت.
8- رۆژى یه‌كشه‌ممه 2018/10/14 له كاتژمێر 11:00ـى به‌یانى له هه‌ولێر، تاقیكردنه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
9- پێویسته راهێنه‌رانى به‌شداربوو له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، بڕوانامه‌ى (A - B - C) ئاسیایی یان بڕوانامه‌ى خوله‌كانى راهێنه‌رایه‌تى، كه یه‌كێتییه‌كه‌مان سه‌رپه‌رشتى كردووه هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.