Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:08

به‌وێنه‌.. له‌ که‌رکووک بۆمبێکی لکێندراو به‌ ئۆتۆمبێلی سه‌رکرده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیه‌وه‌

باس له‌ برینداربوونی 4 هاووڵاتیی دیكه‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%


ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو به‌ ئۆتۆمبێلی ئه‌بو شه‌یما سه‌ركه‌رده‌ له‌ سه‌رایا سه‌لام،  له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌سرا و مه‌فقودین له‌ شاری كه‌ركووك ده‌ته‌قێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی برینداربوونی ئه‌و سه‌كرده‌یه‌.

به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو به‌ ئۆتۆمبێلی ئه‌بو شه‌یما سه‌ركه‌رده‌ له‌ سه‌رایا سه‌لام،  له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌سرا و مه‌فقودین ده‌ته‌قێته‌وه‌ له‌ شاری كه‌ركووك ده‌بێته‌ هۆی برینداربوونی ئه‌و سه‌كرده‌یه‌، سه‌رایا سه‌لام یه‌كێكه‌ له باڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ جۆری ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆمبی موگناتیسی بووه‌ كه‌ به‌ ئۆتۆمبیله‌وه‌ لكێنراوه‌، هاوكات میدیاكانی دیكه‌ی عیراق جگه‌ له‌ برینداربوونی 4 هاوڵاتیی، باس له‌ كوژرانی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.


به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئاگرێك زۆر ناتوانن نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌ بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.