له‌گه‌ڵ زه‌نگی یه‌كه‌م وانه‌ی ساڵی نوێی خوێندن له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی رواندز له‌قوتابخانه‌ی ئارمووشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ڕێوڕه‌سمێكدا،به‌ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای ڕواندزو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كه‌مان و نوێنه‌رانی ده‌زگا حكومییه‌كانی شار‌و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و قوتابیان و كه‌س و كاری قوتابییان، قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ژاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ڵات كران .
سه‌ره تای رێوره‌سمه‌كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و وه‌ستان بۆگیانی شه‌هیدان و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد. دواتر وتاری هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و قایمقامی ڕواندز پێشكه‌ش كران و پیرۆزباییان له‌قوتابییان و خوێندكاران كرد.
هه‌رله‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، دیاری ڕێكخراوی(ئارینا )به‌سه‌ر به‌شێك له قوتابییه هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی رواندز و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌زموونی گشتی و ئه‌زموونی نیشتمانی دابه‌شكرا.
شایانی باسه خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری شاری رواندز (سه‌لام كورده) ئاماده‌كرابوون ، وه‌كو نه‌ریتی ساڵانه‌ی ئه‌و ئهركهله ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت .
له كۆتاییداچهندین گۆرانی و سروود له‌لایه‌ن گرووپی مۆزیكی چاڵاكی هونه‌ری قوتابخانه‌كان و به‌هاوكاری یه‌كێتی قوتابییان پێشكه‌ش بهئامادبووان كرا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.