Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:46

چەند کۆڵانێک لە سنووری قەزای رواندز کۆنکرێت دەکرێن

لە داهاتوودا كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان زیاتر دەبین
کوردستان TV
#7
100%


لە قەزایی رواندز ژمارەیەك كۆڵان و شەقام كۆنكرێت كران و قائیمقامی رواندزیش دەڵێت "ئەم شوێنانەش كەماوەن لە داهاتوودا كۆنكرێت دەكرێن.

كوێستان ئەحمەد، قائیمقامی رواندز، بەزاری كرمانجی راگەیاند لەبەردەوامی كاروچالاكییە خزمەتگوزارییەكانمان، بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی شارەوانی رواندز و بە هاوكاری پارێزگای هەولێر، چەند كۆلانێكی لاوەكیان لە سنووری قەزای رواندز كۆنكریت كرد.

گووتیشی، لە داهاتووشدا لەسەر كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان زیاتر ده‌بن و ئەو شوێنانەی كە ماون بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، كۆلانەكان كۆنكریت دەكرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.