پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قه‌ی خۆشی شه‌وی رابردوو بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، دوو هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه برینداربوونه.
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوەختە هۆشداری دابوو لە ئەگەری رووداوی تەقەكردن و داوای لە هاووڵاتیان كرد كە خۆشییەكانیان بە تەقەكردن دەرنەبڕن، چونكە كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی رووداوی تەقەكردنی چەند رۆژی رابردووەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو سێ هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه، وەك لە راگەیەنراوی پێشوماندا ئاماژەمان بۆ كردبوو كە هەركەسێك لەهەر پلەو پۆست و پایەیەكدا بێت سەر بە هەر لایەنێكی سیاسیی بێت گەر بێت و تەقە بكات دەستگیر دەكرێت، بەهەوڵ و ماندبوونی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و هاوكارییە بەردەوامەكانی خەمخۆرانی شاری سلێمانی توانرا چوار كەس بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیربكرێن و رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكه‌كانیان.
راشیگه‌یاند: بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەن هەركەسێك زانیاری یاخود بەڵگەی هەیە لەسەر كەسانی تەقەكەر هێزەكانی پۆلیسی لێ ئاگادار بكەنەوە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران.
شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا، دوای ده‌رچوونی به‌رهه‌م ساڵح له شاری سلێمانی و به‌شێك له قه‌زاو ناحییه‌كان لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌ستیان به ته‌قه‌ی خۆشی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.