Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:31

مەسرور بارزانی: دواى ئه‌نجامه‌کان؛ گفتوگۆی پێکهێنانی‌ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌کات

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە
کوردستان TV
100%

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3\10\2018، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆ بووەوە، لە میانەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا، هه‌ردوولا به‌ بایه‌خه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی، پێشوازی له‌ پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ بواری ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری كرد.

له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ پێشبینی ده‌كرێ به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، گفتوگۆی پێكهێنانی‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.