دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ده‌وامی دیوان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و وه‌ك هه‌موو رۆژه‌كانی تر به‌ڕێوه چووه و، هیچ گرفتێك یان رێگه‌گرتنێك له فه‌رمانبه‌ران و ستاف رووی نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ..
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3/10/2018) هه‌واڵێكی بێبنه‌ما و ناڕاست له ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ر و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو كراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به رێگه‌گرتن له ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسیی دیاریكراو له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌م هه‌واڵه نادروسته، رایده‌گه‌یێنین كه ده‌وامی دیوان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و وه‌ك هه‌موو رۆژه‌كانی تر به‌ڕێوه چووه و، هیچ گرفتێك یان رێگه‌گرتنێك له فه‌رمانبه‌ران و ستاف رووی نه‌داوه، بۆیه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
داواكارین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كاندا بكه‌ن و پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی و نادروست بڵاو نه‌كه‌نه‌وه كه خزمه‌ت به هیچ لایه‌ك ناكات.
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3/10/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.