دوێنى 2ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2018، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه له 30ى ئه‌یلولى 2018، به‌رێوه‌چوو پیرۆزبایى خۆى بۆ كوردستان ده‌ربڕى.
هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا پرسیارێكی كه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه لێكرا و ده‌قى پرسیاره‌كه به‌م شیوه‌یه بوو:
رۆژنامه‌نووس لورى: سڵاو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێرى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و ئه‌وان به پڕۆسه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ناویان برد، ئایا ئه‌وه بۆچوونی ئێوه‌شه ؟
هێزه‌ر ناوێرت له وه‌ڵامدا وتى: "پیرۆزبایى له گه‌لى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌كه‌ین كه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرد له هه‌ڵبژاردنى 30 ئه‌یلولى 2018، پرۆسه‌ى ده‌نگدان خاڵێكى گرنگه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كى دیموكراسى و ئێمه چاوه‌ڕوانى راگه‌یاندى فه‌رمى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و ده‌نگدانه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ى من ئاگاداربم هێشتا رانه‌گه‌یاندراوه و له نزیكه‌وه چاودێرى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین و هانى پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێی خێرا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ین".
ناوێرت له كۆتایى وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كدا وتى: له‌و شوێنه‌ى تۆ ده‌وه‌ستیت ڕێگام بده با پیرۆزبایى له هاوڕێت بكه‌م كه له پشتى تۆوه‌یه، مه‌به‌ستى له ره‌حیم ره‌شیدى په‌یامنیرى كوردستان تیڤى بوو .
خاتوو هیزه‌ر ناوریت هاوكات له دواى پێروزبایى كردنى له په‌یامنێرى كوردستان تیڤى به خه‌نده‌وه باسى له رووداوه‌كه‌ى سه‌رۆك دۆناڵد ترمپ كرد كه چۆن پرسیارى لێكردووه كه ئایا تۆ كوردى و به به‌رێز كورد ناوى بردووه.
ناوێرت روو ده‌كاته رۆژنامه‌نووس لورى و پێى ده‌ڵێت ببوره تۆ له‌وێ نه‌بوویت و من له دواوه‌ى ژووره‌كه بووم و له كاتێدا تۆم بینى وتم ئه‌وه‌تا لێره‌یه هاورێكهمان، مه‌به‌ستم هاورێمان رۆژنامه‌نووس لێره‌یه بۆ پرسیار كردن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.