Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:58

قه‌رزی بچووک به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت

بۆ چۆنیه‌تیی پێدانی قه‌رزه‌كه‌ش دواتر بڕیار و رێنمایی ده‌رده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

عابد ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ (باس)ی را گه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ قه‌رزی بچووك له‌ لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراق بدرێـته‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چۆنیه‌تیی پێدانی قه‌رزه‌كه‌ش دواتر بڕیار و رێنمایی ده‌رده‌كرێت.

ده‌شڵێت: بانكی ناوه‌ندی بۆ پارێزگاكانی عێراق، بۆ قه‌رزی بچووك یه‌ك ملیۆن تاوه‌كوو 100 ملیۆن دینار ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕۆژه‌ی بچووك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 گوتیشی: ئێستا مامه‌ڵه‌ی بانكیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆر به‌ره‌و پێش چووه‌، ئومێدی زۆر هه‌یه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌ به‌غدا ده‌درێن كوردستانیش بگرێته‌وه‌.

 

‎ ‎

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.