Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:41

فراکسیۆنى پارتی: ئەو لایەنەی ڕێککەوتنی دووقۆڵی شکاند، بەرپرسیارییەتی ئەم دۆخە هەڵدەگرێت

فراكسیۆنى پارتی: هەڵوێستی خۆمان لەبارەی كۆی پرۆسەكە رادەگەیەنین
کوردستان TV
100%


فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوەو رایگەیاند" ئەو لایەنەی ڕێككەوتنی دووقۆڵی شكاند و لێی پاشگەز بووەوە لەسەر كاندیدكردنی یەك كەس بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، خۆى بەرپرسیارییەتی ئەم دۆخە هەڵدەگرێت.

فراكسیۆنى پارتی دووپاتی كردووەتەوە ، كە لەم پۆسەی هەڵبژاردنی سەركۆمار دەكشێتەوە، چونكە دەبێ كاندیدی سەرۆك كۆمار لەلایەن كوتلە كوردیەكانەوە هەڵبژێردرێت و ئینجا بچێتە بەردەم پەرلەمانی عێراق.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌" له‌وكاته‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ باوه‌ڕمان به‌ میكانیزمی دیموكراتیه‌ت و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌یبینین و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق تێبینی ده‌كه‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌ كوردستانییه‌كان ناگونجێت".

هه‌روه‌ها هاتووه‌" ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێك بكه‌ون بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، یانیش به‌ هه‌ڵبژاردن له‌نێوان كوتله‌ كوردستانییه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، كه‌ هه‌رگیز ئه‌مه‌ رووینه‌دا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌" هه‌ر بۆیه‌ لێره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ ئه‌و میكانیزمه‌ له‌لایه‌ی ئێمه‌وه‌ هه‌رگیز قابیلی قبووڵ نییه‌ و له‌ داهاتوودا هه‌ڵویستێكی روونمان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌بێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی رێككه‌وتنه‌كانیان پێشێلكردووه‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره‌یان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن".

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌" له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ كشاندنه‌وه‌ی كاندیدی خۆمان له‌و پرۆسه‌یه‌ راده‌گه‌یه‌نین".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.