مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رایگه‌یاند، یه‌كێتى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى تێكدا كه له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجامیدابوو.
گوتیشى" یه‌كێتى فێڵیان كرد و ره‌چاوى هیچیان نه‌كرد و ئه‌و رێككه‌وتنه‌شیان پێشێلكرد، كه ئه‌نجامیان دابوو.
روونیشیكرده‌وه، له رووى ده‌ستوورییه‌وه رێگه هه‌یه خولى دووه‌مى ده‌نگدان چوار رۆژ دوا بخرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌بێت یه‌كێتى و پارتى گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دواى ئه‌وه هات، به‌هۆى بوونى چه‌ند كاندیدێكى كورده‌وه، ئێواره‌ى رابردوو، رێژه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ته‌واو نه‌بوو و به‌و هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
له دوێنێوه شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شاندێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كوتله په‌رله‌مانییه‌كان له به‌غدان.
دواى بیست و چوار كاتژمێر گفتوگۆى چڕى نێوان هه‌ردوو شاندى پارتى و یه‌كێتى له به‌غدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، یه‌كێتى كاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمار بكێشێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا كورد به یه‌ك كاندید بچێته هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ردوولا فوئاد حوسێن وه‌ك كاندیدى كورد ده‌چووه هۆڵى په‌رله‌مان و به‌رهه‌م ساڵح له كێبڕكێى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار ده‌كشایه‌وه.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان پارتى رازى بوو، به‌شێكى به‌رچاوى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردنى خۆى و پۆسته سیادییه‌كانى دیكه‌ى حكومه‌ت بداته یه‌كێتى له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار.
دواى رێككه‌وتنه‌كه، زانیارى ئه‌وه به‌رده‌ست كه‌وتوون، كه یه‌كێتى پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له رێككه‌وتنه‌كه و داوایكردووه، پۆستى سه‌رۆكى كۆمار په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش بكرێت و دوو ساڵ بۆ پارتى و دوو ساڵ بۆ یه‌كێتى بێت.
په‌شیمانبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى له كاتێكدا بوو، كه پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى رایگه‌یاند، له دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق 297 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ن و دواى سوێندخواردنى په‌رله‌مانتارانى گۆڕان پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستیپێكرد.
له سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكى پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كاندیده‌كانى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار ره‌خنه‌یان له ئالیه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار گرت.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا كاندیدى سه‌ربه‌خۆ، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له هۆڵى په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێت ناده‌ستوورییه.
له هه‌ڵوێستێكیشدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رایگه‌یاند، بەڕێوەچوونی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە گەڕەكانی ڕابردوو پەیڕەو كراوە. یان دەبوایە كاندیدێكی كورد لەنێو گەورەترین كوتلە بەربژێر كرابا یانیش فڕاكسیۆنە كوردییەكان یەكلاییان كردبا.
سه‌رۆك بارزانى له په‌یامێكدا كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، راشیگه‌یاند، ئەو ئالیەتەی ئێستا بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵوێستی خۆمان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.