Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:03

ئەحمەد کانی: پارتی 114137 دەنگی لەسەنتەری شاری هەولێر بەدەستهێناو

جارێكی دیكە هەولێر و هەولێریەكان بۆ سەرۆك بارزانی  سەلماندیانەوە كە هەولێر هەر هەولێرە.
کوردستان TV
100%


ئەحمەد كانی:" پارتی 114137 دەنگی لەسەنتەری شاری هەولێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەدەستهێناوە

بەبۆنەی سەركەوتنی لیستی 183 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی 30 ی ئەیلوول،بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا وێڕای ئاڕاستەكردنی سوپاسی بۆ جەماوەری شاری هەولێر،ئاشكرای دەكا كە پارتی لەسنووری لقی دووی سەنتەری شاری هەولێر 114137 دەنگی بەدەستهێناوە و ئەمەش دەقی پەیامەكەیە.


سوپاس بۆ ئەوانەی ئەو سەركەوتنە مێژووییەیان لە سنووری لقی دوو تۆمار كرد و وایان كرد ڕێژەی دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەنتەری شاری هەولێر سەدا پەنجا 50% تێپەڕێنێت.
جارێكی دیكە هەولێر و هەولێریەكان بۆ سەرۆك بارزانی  سەلماندیانەوە كە هەولێر هەر هەولێرە.
ئەو هەولێرەی قەڵاكەی دوژمن بەزێنە و ناحەز هەژێنە،ئەو هەولێرەی ماڵی پارتیە دڵسۆزەكانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە.
ئەو شارەی هەمیشە لە پێشەنگی تۆماركردنی سەركەوتنە گەورەكانە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان وەك چۆن پێشەنگە لە بەرگری و قوربانیدان بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان،ئەمجارەش لە 30 ی ئەیلوول سەركەوتنێكی مێژووییان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمار كرد.
جگەلە هەژماركردنی دەنگی تایبەت كە زیاتر لە 12000 دوانزە هەزار دەنگ لە سنووری لقەكەمان بۆ لیستی 183 بەدەستهاتووە، پارتی 114137 سەد و چواردە هەزار و سەد و سی و حەوت دەنگی لەسەنتەری شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30 ی ئەیلوولی 2018 بەدەستهێناوە ئەمەش ژمارەیەكە جێی ئیفتیخاری هەموو پارتیەكی دڵسۆز و وەفادارە.
وە ڕێژەی دەنگی پارتی لە سنووری لقی دوو بە بەراوورد لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو 8% تا 10% بەرزبۆتەوە و ژمارەی دەنگی پارتی 12000 دوانزە هەزار دەنگ زیادی كردووە.
سەربەرز و شكۆدارین بە ناوی خۆم و هەڤاڵانی كارگێڕ لە لقی دوو لە ناخی دڵمانەوە زۆر بە گەرمی سوپاسی جەماوەری شاری هەولێری تێكۆشەر و جەماوەری دڵسۆزی پارتی بكەم كە بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژاردن كرد،بەتایبەت ئەوانەی دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی 183 ی پارتی دا،ئەو جەماوەرە بە وەفایە كارەكتەری گرنگی سەركەوتنی ئەو پرۆسە دیموكراتیەو پاراستنی ئەمن و ئارامی شار بوون.
پارتیە دڵسۆزەكانی هەولێر،ئەوانەی بە گیان و خوێنی خۆتان لە پردێ‌ و مەخموور دڵسۆزی و وەفاداریتان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و خاكی كوردستان دووپات كردەوە ،ئەوانەی لە 25 ی ئەیلوول بە ئاپۆڕای پڕ لە جۆش و خرۆشی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەریتان، بە بەڵێتان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی عەرشی داگیركەرانی كوردستانتان لەرزاند ،بەقەد فراوانی خاكی پیرۆزی كوردستان سوپاس بۆ هەمووتان.
سوپاس بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان،سوپاس بۆ كارمەندانی پاراستنی ئاسایش و ئارامی شاری هەولێر لە برایانی  ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و هەموو ئەوانەی ئەركە نیشتیمانیەكانی خۆیان لە ڕۆژی 30 ی ئەیلوول بە ڕێكوپێكی جێبەجێ‌ كرد.
زۆر بە گەرمی سوپاسی هەڤاڵ و برا و ئازیزانمان لە بەرپرسانی ناوچەو نووسینگە و هەڤاڵان كارگێڕان و ئەندامانی لێژنە ناوچەو نووسینگەكان و هەڤاڵان بەرپرسی ڕێكخراوەكان و كارگێڕان و ئەندامانی ڕێكخراوەكان دەكەین.
زۆر بە گەرمی و سەرفرازیەوە سوپاسی بەرپرسی بنكەكانمان دەكەین كە ئەوان بوون شەویان خستە سەر ڕۆژ و ئەو سەركەوتنە گەورەیان تۆماركرد.
سوپاس بۆ تەواوی هەڤاڵان لە هەموو ئاست و پلە حزبیەكان بۆ تۆماركردنی ئەو سەركەوتنە مەزنە بێ‌ وێنەیە.
سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان،سەركەوتنی خەڵكی كوردستانە بە تەواوی پێكهاتەو نەتەوەو ئایینە جیاوازەكان،ئەو پارتەی داكۆكیكار و وەدەستهێنەری مافی ڕەوای گەلی كوردستان بووە لە مێژووی دوور و ئێستادا،جارێكی دیكە ئەو سەركەوتنە گەورەیەی پارتی پیرۆزە لە هەمووان،چاوەڕوانی دروستكردنی ئەو كوردستانە بەهێزەبن كە وەك دروشمێك بۆ گەلی كوردستان بەرزمان كردبۆوە.

براو هەڤاڵتان
ئەحمەد كانی
بەرپرسی لقی دوو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.