Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:25

‌ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆک کۆماری‌ عیراق ده‌ستی‌ پێکرد

به‌ ئاماده‌بوونی 297 په‌رله‌مانتار
کوردستان TV
#7
100%


به‌ ئاماده‌بوونی 297 په‌رله‌مانتار، له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ده‌ستی‌ پێكرد.

دوای چه‌ندین جار دواخستنی دانیشتنی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ ئاماده‌بوونی 297 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێكرد.

له‌ ئێستاشدا ده‌نگدانی‌ نهێنی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ده‌ستی‌ پێكرد كه‌ كێبڕكێی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌نێوان د.فوئاد حسێن كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستاندایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.