Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 17:28

که‌نه‌دا سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان پیرۆزبایی ده‌کات

ڕۆژی 30ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا
کوردستان TV
100%


باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئۆفیسی بازرگانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی كورستان، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2\10\2018، باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، ڕایگه‌یاند كه‌ نانسی بێرگێرۆن، سه‌رۆكی ئۆفیسی بازرگانی كه‌نه‌دا، وه‌ك چاودێر به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی 30ى ئه‌یلول له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

هه‌روه‌ها  باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا،‌‌ ستایشی ڕۆڵی ئافره‌تان و گه‌نجان و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کرد، بۆ به‌شداریكردنیان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.

باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا، جەختی لەوەش کردووەتەوە،‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان چاوه‌ڕێی پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌كانیان به‌رده‌وام بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.