ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌بێ پارتی و سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی پارێزگاكه كۆبوویه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی به‌رژه‌وه‌ند خواز و وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له دژی پارتی.
له‌م باره‌یه‌وه "مه‌حه‌مه‌د كه‌مال ساڵح" جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه‌و نایاساییه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وان ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون چونكه له به‌غدا فه‌شه‌لیان هێنا و به‌و كۆبوونه‌وه نایاسایی و ناشه‌رعییه ده‌یانه‌وێت په‌رچه‌كردارێك بنوێنن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌وان نیسابی یاساییان پێ ته‌واو نابێت دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه رێبوار تاڵه‌بانییه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نییه و پارێزگاری كه‌ركوكیش پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به وه‌كاله‌ت پڕ نه‌كردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه كۆببنه‌وه یان نا هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت.
گوتیشی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ڕێككه‌وتووه به‌ڵام ناتوانن هیچ بڕیارێك بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان كه له به‌غدا فه‌شه‌لیان هێناو نه‌یانتوانی پرسی سه‌رۆككۆمار له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌م ساڵح یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ئێستا ده‌یانه‌وێت له كه‌ركوك كاردانه‌وه بنوێنن.
مه‌حه‌مه‌د كه‌مال گوتیشی: یه‌كێتیه‌كان خۆیان له ناو خۆیاندا ته‌باو كۆك نین له‌سه‌ر بوون به سه‌رۆككۆماری به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان به ئاشكرا دژی ده‌نگدان به ناوبراو وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئاماده نین ده‌نگی پێبده‌ن كه‌چی ده‌یانه‌وێت شه‌ری وه‌رنه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار بهێننه ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.