هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی باڵای یاوه‌ری، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له كاندیده هه‌ره دیاره‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسیی عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات و دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران و سهركۆمار خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاتنه كایه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروست كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و ویستی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق بێت، كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراقه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.