Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:38

له‌ ڕووداوێکی ده‌گمه‌ندا که‌سێک ئۆتۆمبیلێک به‌ 7 سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌ڕفێنێت

له‌ بانی مه‌قان
کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی دوێنێ هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبیلی خێزانێك به‌ سه‌رنشینه‌كانیه‌وه‌ ده‌رفێنێت و دواتر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گه‌رێت و خۆی و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان ده‌كاته‌ قوربانی.

له‌ نزیك بازگه‌ی بانی مه‌قان هاوڵاتییه‌ك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خێزانێكی عه‌ره‌ب له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆیاندا كه‌ 7 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی تێدا بووه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ سه‌رنشینه‌كانیه‌وه‌ به‌ره‌و ناحیه‌ی شۆڕش ده‌ڕفێنێت.

له‌ ڕێگه‌یدا به‌ره‌و ناحیه‌كه‌،  به‌ هۆی تیژڕه‌وی و پاڵه‌په‌ستۆی سه‌رنشینه‌كانی ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ده‌ست وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌ هۆیه‌وه‌ خۆی و ژنێكی خێزانه‌كه‌ ده‌ست به‌جیێ گیانیان له‌ ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی تری خێزانه‌كه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.