له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت: لەچالاکیەکی هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەردەقارەماندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی دزیکردن لەکۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل کە چەندین کەل و پەلی ئۆتۆمبێلی دزیووە.
لەهەمان چالاکیدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر کەلوپەلە دزراوەکاندا و گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتبارەکە ناوی ( ح. ع. ا) و لەدایکبوی ۱۹۸٥، لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤۳ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندەو دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.