Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:06

یه‌کێتی ئه‌وروپا: کار له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین

له‌ راگه‌یێندراوێكى یه‌كێتیه‌كه‌دا
کوردستان TV
#7
100%

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوموتی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌" یه‌كێتییه‌كه‌یان وه‌ك هاوبه‌شێك و پشتیووانێكی به‌هێزی عێراق، له‌ نێویاندا هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان بكات".

یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی دووشه‌ممه‌ (1-10-2018) له‌ راگه‌یێندراوێكی له‌باره‌ی به‌ڕێووه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ریگه‌یاندووه‌، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌رفه‌تێكی ره‌خساند كه‌ خه‌ڵك تیایدا په‌یڕه‌وی مافه‌ دیموكراتییه‌كانیان بكه‌ن.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، گرنگه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و ئاشتیانه‌ به‌ڕێووه‌چووه‌ و، پێویسته‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌موو پارته‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندبكرێت.

یه‌كێتی ئه‌وروپا راشیگه‌یاندووه‌، یه‌كێتییه‌كه‌یان وه‌ك هاوبه‌شێك و پشتیووانێكی به‌هێزی عێراق، له‌ نێویاندا هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان بكات.

ragaiendraw

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.