Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:12

پۆلیس که‌سێکی به‌ تۆمه‌تی دزینی که‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر کرد

له‌ سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دزێك ده‌ستگیر كرا كه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل و چه‌ندین كه‌ل و په‌لی ئۆتۆمبێلی دزی بوو.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ هه‌ستابوو به‌ دزیكردن له‌ كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل و چه‌ندین كه‌ل و په‌لی ئۆتۆمبێلی دزی بوو، وه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌له‌كاندا.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی ( ح. ع. ا) و له‌دایكبو,ی 1985 له‌ ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 443  له‌ یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.