Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:58

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ل عه‌ممار حه‌کیم کۆبووه‌وه‌

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێرقییەکان و پاڵپشتیکردن لە فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گەیشتە بەغدا.

شاندەکە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح ئه‌نجامدا، دواتریش له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ كۆبووه‌وه‌ و ئێستاش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمیری داهاتووشدا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە له‌ به‌غدا کۆببێتەوە. 

بڕیاریشه‌ کاتژمێر 8تی ئێوارەی ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ببات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.