Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:54

رێستۆرانته‌ ناوداره‌که‌ی تورکیا ئاگری گرت

كه‌ساییه‌تی سیاسی و هونه‌ری سه‌ردانی ئه‌و رێستۆرانته‌یان كردوه‌
کوردستان TV
100%

رێستۆرانتی "نوسره‌ت ئیتله‌ر" له‌ شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا یه‌كێكه‌ له‌ رێستۆرانته‌ به‌ ناو بانگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین كه‌ساییه‌تی سیاسی و هونه‌ری سه‌ردانی ئه‌و رێستۆرانته‌یان كردوه‌.

رێستۆرانتی نوسره‌ت ئیتله‌ر ناوبانگی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه‌ چوار گه‌شتیار بۆ ژه‌مه‌ خۆراكێك، رووده‌كه‌نه‌ رێستۆرانته‌ ناوداره‌كه‌ی نوسره‌ت به‌ڵام به‌هۆی نمایشی ئاگرینی خواردنه‌كان, گڕده‌گرن و دوو له‌ گه‌شتیاره‌كه‌ به‌ هۆی ئاگره‌كه‌ بریندار ده‌بن.

 ئه‌وانه‌ی بریندار ببوون بریتی بوون له‌ گه‌شتیارێك كه‌ هاووڵاتی وڵاتی چیكه‌ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كه‌ی هه‌ردوو كیان ئاگرییان تێبه‌رده‌بێت و به‌شێكی جه‌سته‌یان ده‌سووتێت وه‌ كه‌سێكی یۆنانی به‌ناوی ئه‌لێكساندرۆس سێڤرێس كه‌ بۆ مانگی هه‌نگوینی له‌ توركیا بووه‌ و له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی عومانی به‌ ناوی "محه‌مه‌د خه‌میس سالم" برینداربوون.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.