Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:14

تارق حەرب: فواد حوسێن زۆرترین چانسی ھەیە ببێتە سەرۆک کۆمار

په‌رله‌مانى عێراق بۆ دیاریكردنى سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

یاساناسێکی ناسراوی عێراقی ڕایگەیاند، فواد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆرترین چانسی ئەوەی ھەیە کە ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق، چونکە فەخامەتی بارزانی پشتیوانی دەکات.

تارق حەرب لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 1/10/2018ى پەرلەمانی عێراق، لەسەر دیاریکردنی سەرۆک کۆمار بە باسنیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ زۆرینەی کوتلە سیاسییەکان فواد حوسێن وەکو سەرۆک کۆمار دیاری دەکەن.

ئەوەشی دووپات کردەوە" بەھۆی ئەوەی فەخامەتی بارزانی پشتیوانی لە فواد حوسێن دەکات و چانسی زیاترە له‌ بەرھەم  ساڵح".

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەرچەندە بەشێک لە لایەنەکان بەئاشکرا پشتیوانیی فواد حوسێنیان کردووە و بەشێکیان ھەڵوێستی خۆیان دەرنەبریوە، بەڵام ”زۆربەی بۆچوونەکان وایە کە فواد حوسێن ئەو پۆستە وەربگرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای دیاریکردنی سەرۆک کۆمار، 15 رۆژی دیکە پێویستە بۆ ئەوەی سەرۆک کۆماری نوێ کەسێک بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕاسپێرێت.

بڕیارە کاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.