Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:50

کۆمسیۆن: ئەو ژمارانەی لە کەناڵەکانی پارت و لایەنە سیاسییەکان بڵاو دەکرێنەوە، فەرمی نین

ئه‌نجامى فه‌رمى دوای یەکلا کردنەوەی سەرجەم سکاڵاکان، رادەگەیەندرێت
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەو دەرئەنجامانە دەدات، کە لە راگەیاندنەکان بڵاو دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1\10\2018، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان، ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەو ژمارانەی لە کەناڵەکانی پارت و لایەنە سیاسییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، فەرمی نین.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەنجامی بەرایی لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە، دوای یەکلا کردنەوەی سەرجەم سکاڵاکان، را دەگەیەندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.