نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و بێژه‌رو پێشكه‌شكاری ڕادیۆ كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د ) له‌غوربه‌ت ماڵئاوایی كرد.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه شه‌وی ٢٠١٨/٩/٣٠ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و بێژه‌رو پێشكه‌شكاری ڕادیۆ و خه‌مخۆری ئه‌رشیفی ڕاگه‌یاندن و هونه‌ری كوردی ( بابی لالۆ _ كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د) دوای چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئازاری نه‌خۆشی و دووچاری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له‌غوربه‌ت ( هۆڵه‌ندا ) و به‌بێ ده‌نگی ماڵئاوایی كرد.
كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د له ١٩٤٢/١/١ له‌گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه ، له‌ساڵی ١٩٦٥ ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه دووكوڕو كچێكی هه‌یه.
خوێندكاری به‌شی درامای فێرگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا بووه ( ١٩٥٩ _ ١٩٦١ )
وه‌رگێڕو بێژه‌ری ڕادیۆی كوردی به‌غدا بووه له‌ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٨٢
- سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌ی هاوكاریی بووه له‌ساڵی ١٩٧٠
- ڕۆژنامه‌نووسی گۆڤاری كاروان بووه ١٩٨٣ تا ١٩٨٦
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ١٩٨٦/٦/٦ خانه‌نشین كراوه
له‌ڕادیۆی كوردی ئه‌م به‌رنامانه‌ی پێشكه‌ش كردووه له‌نێوان ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٨٩ وه‌ك ( ده‌نگی هونه‌ر ، چیرۆكی هه‌فته ، دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ، دنیای فۆلكلۆر ، دیاریی ئه‌مڕۆ ، بۆ خۆشیتان ، شهوچهرهیهكی كوردهواری ، سه‌دای چیرۆكی كوردی ، هاوار خاڵه ڕه‌جه‌ب ، ڕاپۆرتی مایكرۆفۆن ، فه‌رهه‌نگی ڕۆشنبیری و ڕۆژێ له‌ڕۆژان. )
خاوه‌نی یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی هونه‌ری ته‌له‌فزیۆن بووه له‌ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٣ له‌به‌غدا تۆماركراوه له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك پێشكه‌شكراوه.
له‌ساڵی ١٩٩٨ وڵاتی به‌جێهێشتووه‌و له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بووه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌و نوسین بووه.
ناوی چاپكراوه‌كانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و بێژه‌رو كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د
١/ ببووره ....شانۆ نامه _ دراما ( سلێمانی ١٩٦١)
٢/ بژیی مرۆڤ ..چیرۆكی كورت ( به‌غدا د ١٩٧٠)
٣/ مسته‌فا سائیب ئه‌ستێره گه‌شه‌ی كورد _ لێكۆلینه‌وه ( سلێمانی ١٩٩٧)
٤/ هونه‌ری درامای ڕادیۆی كوردیی _ لێكۆلینه‌وه ( سلێمانی ٢٠٠٠)
٥/ ئه‌ده‌بی نامهنوسیی كوردیی _ لێكۆڵینه‌وه _ ٣ به‌ش ( هه‌ولێر ٢٠٠٤)
٦/عه‌قیده‌ی ئیمان _ عه‌قیده‌ی كوردی _ كۆنترین دهیتنووسیی مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی _١٨١٩ لێكۆلینه‌وه ( سلێمانی ٢٠٠٤)
٧/ ده‌سته‌واره‌یێ نان بۆ مێژوو _ لێكۆلینه‌وه ( سلێمانی ٢٠٠٤)
٨/ باقه دراسات كردیه _ لێكۆلینه‌وه به‌عاره‌بی ( هه‌ولێر ٢٠٠٦)
٩/گه‌ڕان بۆ ڕاستیی _ لێكۆلینه‌وه ( سلێمانی ٢٠١١)
١٠/گوتوبێژێكی ده‌گمه‌نی تۆفیق وه‌هبی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه : وه‌رگرتن و تۆماركردنی ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور _ نوسینه‌وه‌ی و په‌راوێز و خوێندنه‌وه‌ی بابی لالۆ /كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د ( سلێمانی ٢٠١١)
١١/ڕۆژێ له‌ڕۆژان _ دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیی و كه‌له‌پووری ( سلێمانی ٢٠١١)
١٢/ مێژووی ئه‌ده‌بیاتی خۆرئاوا له ئه‌ده‌بی كورددا .. لێكۆڵینه‌وه ( سلێمانی ٢٠١٠)
١٣/ مێژووی ڕادیۆی كوردیی به‌غداد ..به‌رگی یه‌كه‌م له‌ساڵی ١٩٣٩ _١٩٥٨ _ ٣ به‌ش ( سلێمانی ٢٠١٤)
سه‌رچاوه / كتێبی مێژووی ڕادیۆی كورده به‌غداد به‌رگی یه‌كه‌م _ به‌شی سێیه‌م لاپه‌ڕه ٦٧٧
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.