ئەندامێکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای کرد کە بەهۆی دوو گرووپەوە، بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردندا پاشەکشەی کردووە، بۆیە داوای دەست لەکار کێشانەوەی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕانی کرد.
عەبدوڵای مەلا نوری هەڵسوراوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە ئێستا کاتی ئەوەیە رێکخەری گشتی و خانەی راپەراندن داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و گۆڕانخوازان بکەن و ئیستیقالە بکەن.
عەبدوڵای مەلا نوری ئاماژەی بەوەشکردووە لێرەوە داوا لە گۆرانخوازان و دڵسۆزانی گۆڕان دەکەین پشتیوانمان بن بۆ راستەرێکردنەوەی گۆڕان.
ئەو هەڵسوڕاەوەی گۆڕان جەختیشیکردوەتەوە ئەرکی سەرشانمانە بە دەنگی بەرز کار بۆ گۆرانکاری ریشەیی لە گۆڕاندا بکەین، هەر پاساوهێنانەوەیەک بۆ بێ دەنگی و دواخستنی گۆڕانکاری ریشەیی لە ناو گۆڕاندا هەوڵە بۆ لە ناوبردنی گۆران.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمیەکان دەنگەکانی گۆڕان بەبەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەشیوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.