هاوار محه‌مه‌د جێگری به‌رپرسى ده‌زگای هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند: پارتى 40 تا 45 كورسى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز له‌پێش لایه‌نه‌كانى دیكه‌دایه .
ڕاشیگه‌یاند: پارتى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه و له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى 12 هه‌زار ده‌نگ زیادی كردووه و زیاتر له 100 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستى هێناوه ، له‌سنوری لقی 16ى ده‌وروبه‌ریش 71123ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه .
هاوار محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند: پارتى له ڕێژه‌ى %50 ى ده‌نگه‌كان زیاتر %43 ی به‌ده‌ست هێناوه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.