Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:36

به‌ڤیدیۆ... ڕووداوی ته‌قه‌کردنه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى چه‌مچه‌ماڵ

دوای به‌كۆتا هاتنى ده‌نگدانى گشتى
کوردستان TV
100%

له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا كه‌له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرایته‌وه‌ ،  تێیدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به‌لایه‌نێكى سیاسی له‌شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ڵ به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كى  ته‌قه‌ به‌سه‌ر ئاسماندا داده‌كه‌ن 


له‌ڕاگه‌یاندراوێكیشدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەشێک لەشارو شارۆچکەکان بۆدەربڕینی شادی تەقەیەکی زۆر دەکرێت و بەو هۆیەوە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار چوار هاوڵاتی برینداربوون ،  لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆدەکرێ و باری تەندروستیان جێگیرە.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌پێشووتر داوامان له‌هاوڵاتیان كردبوو پابه‌ند بڕیاره‌كانمان بن كه‌له‌كاتى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان  تەقەی خۆشی نه‌كه‌ن بۆئەوەی هیچ لایەک زیانی بەرنەکەوێت.

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.