Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:26

فیلمی چیمه‌ن به‌شداری له‌ فێستیڤالێکی نێوده‌وله‌تی ده‌کات

باس له‌ چۆنیەتیی و ڕەوشەکانی خەتەنەی ژنان دەکات
کوردستان TV
100%

بریاره‌ سینەماکاری کوردی ڕۆژهەڵات " شاهۆ محموودی " به‌ کورتە فیلمی دێکۆمێنتاریی "Chiman"به‌شداری له‌ شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی لێسڤۆس- میتیلینی لە یۆنان بكات .

كورته‌ فیلمی چیمه‌ن له‌ لایه‌ن " محه‌مه‌د محه‌مه‌دی " كاری وێنه‌گرتن و ده‌نگی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ " رزگار عه‌زیز پوور ، ماریا پێسلی و رامیار حوسێنی " وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر كاریان له‌ فیلمه‌كه‌ كردووه‌ و " شه‌یدا مسته‌فا " كاری مۆنتاژی بۆ ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ ئه‌نجامداوه‌ .

ناوه‌رۆكی فیلمی دیكۆمێنتاری چیمه‌ن چیرۆکی ژنێکە بەناوی "چیمەن" کە کاتی خۆی خەتەنە کراوە و باس لە چۆنیەتیی ژیانی لەگەڵ هاوسەرەکەی و ئازارەکانی ئەم ڕووداوە لە ژیانیدا دەکات ، هه‌روه‌ها باس له‌ چۆنیەتیی و ڕەوشەکانی خەتەنەی ژنان لە وڵاتە ئاسیایی و ئافریقاییەکان دەکات .

ده‌رهێنه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵات "  شاهۆ مه‌حموودی  "  تاكه‌ ده‌رهێنه‌ری كورده‌ له‌م فێستیڤاڵه‌ به‌شدارده‌بێت و فیلمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای  STORYDOCوە بەرهەم هێنراوە .

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌  خەڵکی مەریوانە و پێشووتر بە چەندین بەرهەمی شانۆیی لە ڕۆژهەلات و باشووری کوردستان و شاری "ئاتێن" بەشداریی کۆمەڵێک فێستیڤاڵ بووە .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.