لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی کوردسات، قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات، پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ کێشە و سکاڵا نەبووە، بەڵام سکاڵاش رێکاری تایبەتی خۆی هەیە.
گوتیشی "خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریانکرد، هەرچەندە رێژەی بەشداری وەک پێویست نەبوو. هیواخوازم پرۆسەی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە باشی بەڕێوەبچێت".
سەرۆکی لیستی یەکێتی باسی لەوەکرد، هێشتا زووە باس لە قەبوڵکردن یان نەکردنی ئەنجامەکان بکرێت، بەڵکو دوای یەکلابوونەوەی سکاڵاکان ئەو کاتە هەر لایەنێک دەتوانێ بۆچوونی خۆی دەرببڕێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، هیواخوازم جیاکردنەوەی دەنگەکان بە باشی بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆن سەربەخۆیانە کارەکانی ئەنجامبدات.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ هەندێ کەس خۆش و بۆ هەندێ لایەنی دیکەش ناخۆش دەبێ، بۆیە داوادەکات هەموو لایەنەکان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
سەرۆکی لیستی یەکێتی داوای لە هێزە ئەمنییەکان و هاونیشتمانییان کرد تەقەی خۆشی نەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.